هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٧) دابەش دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمرۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە ،هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٧) دابەش دەکرێت
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە:
ئەمڕۆ 5ی ئابی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(7) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە رۆژی پێنج شەممە بەرواری 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
لەم مانگەدا، نزیکەی (74000) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
لێرەوە، بە هەمووانی رادەگەینن کە سەرچاوەی یەکانەی فەرمی بۆ هەموو هەواڵ و زانیارییەکانی پەیوەست بە هێزی پێشمەرگە، تەنها ماڵپەری فەرمی و سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
بۆیە هەر هەواڵ و زانیارییەک لە هەر پێگەیەکی تری میدیایی بڵاوبکرێتەوە متمانەی پێناکرێت و وەزارەتی پێشمەرگە هیچ بەرپرسیاریەتیێک لە زانیارییە هەڵەکان هەڵناگرێت کە لە کەناڵەکانی ترەوە بڵاو دەکرێتەوە.
|