بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: داهاتی شێرپەنجە زۆر كەمیكردووە
نها نیوز – هەواڵەکان
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا راگەیاند، به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی و ئابورییه‌وه داهاتی شێرپه‌نجه به‌راوورد به ساڵانی رابردوو،سندوقی شێرپه‌نجه له‌ئێستادا له دۆخێكی خراپدایه، به‌وپێیه‌ی پێشتر به‌پێی یاسا به‌شێكی داهاتی جگه‌ره‌و خواردنه‌وه كحولییه‌كان بۆ سندوقی شێرپه‌نجه بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و داهاته ناگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ سندوقه‌كه".
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025، د.یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داهاتی سندوقی شێرپەنجە لە %60 کەمیکردووە، چونکە خەرجیمان زۆر زیاترە لەو داهاتەی کە دێتە سندوقەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، "پشکی شێری داهاتی سندوقی شێرپەنجە لەئێستادا لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی سلێمانییە، داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین زیاتر هاوکاری نەخۆشخانەکەمان بکات".
وتیشی، "تێچووی مانگانەی چارەسەری هەندێک نەخۆشی شێرپەنجە نۆ ملیۆن دینارە، دەبێت کاربکەین بۆ زیاکردنی داهاتی سندوقی شێرپەنجە".
لەبارەی ئەو رێکخراوانەی پارە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە کۆدەکەنەوە د.یاد نەقشبەندی وتی، "بەرپرسنین لەو رێکخراوانەی بە ناوی نەخۆشانی شێرپەنجەوە پارە کۆدەکەنەوە".
|