گۆرانکاریی لە مەڵبەندەکانی یەکێتیی دەستیپێکرد و سەرپەرەشتیاری نوێ دانرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گۆرانکارییەکانی مەڵبەندی یەکێتیی لە سلێمانی دەستیپێکرد و رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرکەوت زەکی وەک سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
ئەمرۆدووشەممە 4ی ئابی 2025 بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرکەوت زەکی وەک سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی یەکێتیی ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی زیاد جەباری کرد و رایگەیاند، لە ماوەی کارکردنیدا خەمخۆرانە و یەکێتییانە ئەرکەکانی راپەڕاندووە و جێگەی متمانەی هەموومان بووە. لە ئەرک و بەرپرسیارێتیی داهاتووشیدا وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی دەبین.
هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی وێرای پیرۆزبایی لە سەرکەوت زەکی جەختی لە گرنگیی پێگەی سلێمانی و چەمچەماڵ بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، پێگەی سلێمانی بۆ ئێمە ستراتیجییە، هەم بنچینەی رێکخراوەییمانە و هەم وزەی بەردەوامیی تێکۆشانی سیاسیی گەلە، بۆیە پابەندین بە خزمەتکردنی زیاتری شارەکە و کارکردن لەگەڵ خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشتر
|