هونەرمەندێکی ژن کوژرا
ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکێکی دیمەشقی پایتەختی سوریا تەرمی هونەرمەندێکی ژن بە ناوی دیالا وادی لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، هونەرمەند دیالا سوڵحی وادی لە گەڕەکی مالیکی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا لە هەلومەرجێکی نهێنیدا لە نێو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە" تاوانباران دیالایان ڕاوەدووناوە تا دەرگای ماڵەکەی، دواتر هێرشیانکردووەتە سەر و تاوانەکەیان ئەنجامداوە، پێش ئەوەی بڕە پارە و زەڕەنگەرەکانی بدزن بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵبێن".
ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و شیکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێرین لە ناوچەکە، بە مەبەستی ناسینەوەی تاوانبارەکە.
دیالا وادی بە ڕەچەڵەک عێراقییە و کچی هونەرمەندی مۆسیقاژەنی بەناوبانگی عێراقی سوڵحی وادیە کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی مۆسیقای عەرەبی مۆدێرن.
هەروەها لە ساڵی 1986 پەیمانگای باڵای شانۆگەری تەواو کردووە، جگە لە ڕەگەزنامەی سوری، خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی و بەریتانیە.هونەرمەندێکی ژن کوژرا.
|