وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی زیاتر لە 12 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە بەرزکراوەتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی پێشمەرگە بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (12010) پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
دووشەممە 4ـی ئابی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند" بە پێی فەرمانی وزاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ـی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان، بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (12010) پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
ڕاشیدەگەیەنێت" ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2025ـی کارمەندان".
|