هەسەدە: هێزەکانمان ئەمڕۆ لە هەرکاتێک زیاتر ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر جۆر هێرشێک
نهانیوز-هەواڵەکان
هەسەدە ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەک لە گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا هێرشیان کردە سەر چوار پێگەی شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی ئیمام سەر بە ناوچەی دێر حافز"، دەشڵێت" هێزەکانمان مافی خۆیان بەکارهێنا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێک بۆ سەر پێگەکانیان لە گوندی ئیمام".
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تەمموز ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە"کاتژمێر 3:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە، گروپەكانی سەر بە حکومەتی راگوزەری سوریا، هێرشیان کردە سەر چوار پێگەی هێزەکانمان لە گوندی ئیمام، لە ناوچەی دێرحافر، هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە بەوشێوەیەی پێویست دەكات بۆ بەرگریکردن لە پێگەو شەڕڤانەكانیان، بەوهۆیەوە پێکدادان سەریهەڵدا کە بۆ ماوەی 20 خولەک بەردەوام بوو".
هەسەدە حکومەتی دیمەشق بەرپرسیاری ئەو هەڵوسکەوتانە دەزانێت و هۆشداریش دەدات" هێزەکانمان ئەمڕۆ لە هەرکاتێک زیاتر ئامادەن بۆ بەکارهێنانی مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە بەوپەڕی هێز و ئیرادەوە".
هەسەدە دووپاتیشی دەکاتەوە کە بەردەوانی ئەو هێرشانە جەبێتە هۆی درووست بوونی گرژی زیاتر و مەترسیی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە درووست دەکات.
|