پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
نهانیوز-هەوالەکان
کەشناسی هەرێم کەشی 48 کاتژمیری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
باسی لەوەشکردووە" سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆنیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
|