داوایه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بە نووسراوی فەرمی ئاڕاسته‌ی عیراق ده‌كرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی حكومه‌تی هه‌رێم داوای کرینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله‌ی بۆ تەندرووستی هەڵەبجە رەت کردەوە، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی بە نووسراوێکی رەسمی داوای كڕینی ئامێره‌كه له‌به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌و ئامێره بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه زۆر گرنگه".
ئەمرۆ 3ی ئابی 2025، چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی راگه‌یاند، به نوسراوی ره‌سمی داوامان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كرد كه ئامێری تایبه‌ت به شكاندنی به‌ردی گورچیله، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه دابینبكات".
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوە دەکات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره له‌پارێزگای هەڵەبجە دا نییه، به‌ناچاری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌بێت ببرێنه سلێمانی، بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و ئامێره بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه دابینبكرێت".
پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌و داوایه له ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان كرابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانەوە داواكه رەتکرابووەوە.
|