کوردستان

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی کێشەی کەمئاوی مزگەوتەکانی سلێمانی چارەسەر دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەیکە دوو مزگەوتی سلێمانی بە هۆی کێشەی کەمئاوی داخران ، سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوو رۆژی داهاتوو دا کێشەی کەمئاوی مزگەوتەکانی سلێمانی چارەسەر دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی نها، بریارە لە رۆژی سێشەممە 5ی ئابی 2025 وە، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان؛ کێشەی کەمئاوی و نەبوونی ئاو لە مزگەوتەکانی سلێمانی بە زووترین کات چارەسەر بکات. 

رۆژی 29ی حوزەیرانی 2025، بەهۆی کەمئاوییەوە، مزگەوتی کانێسکان لە سلێمانی، پاش 198 ساڵ لە دروستکردنی، دەرگاکەی داخراوو ئەمڕۆ سێشەممەش بە هەمان هۆکار، مزگەوتێکی دیکە بە ناوی مزگەوتی رەسوڵ لە شاری سلێمانی داخرا.

 
 
2025-08-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.