کوردستان

بافڵ تاڵەبانی سەردانێکی گرنگی ئەنجامدا

نها نیوز – هەواڵەکان 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کرد.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی کرد و ستراتیجی هەواڵگری و سەربازی و چۆنیەتی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی دژەتیرۆری خستەڕوو و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی زیاتری ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لای خۆیەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە وتەیەکدا ستایشی رۆڵی هێزەکانی دژەتیرۆری کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و رایگەیاند "مێژووی هێزی دژەتیرۆر لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە، جەنگی داعش و تیرۆریستان دیار و بەرچاوبووە و مایەی شانازی هەموومان بووە کە کورد خاوەنی هێزێکی وەها تۆکمە و بەدیسپلینی سەربازییە کە نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵکو لە رۆژئاوای کوردستانیش بە نوێنەرایەتیی کورد رۆڵی گرنگی لە رووبەڕبەڕووبوونەی تیرۆر بینیو".

هاوکات ئەمڕۆش ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانتان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە عیراقییەکان شایەتی بۆ ئازایەتی و قارەمانیتان دەدەن و ئێمەش شانازیتان پێوەدەکەین.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی مەشق و راهێنان و هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان کردەوە و رێنمایی پێدان کە وەکو یەک تیمی هاوبەش هەمیشە ئەرکە نیشتمانییەکان رابپەڕێنن. دەستی پۆڵاین بن بۆ تیرۆریستان و دوژمنان و دەستی ئاشتی بن بۆ ئارامی و پاراستنی وڵاتەکەمان.

 
2025-08-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.