کاتی تیروپشک بۆ وەرگرتنی زەوی لە سلێمانی راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی رایگەیاند، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ناوی ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت".
له‌یلا عه‌لی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بە میدیای فەرمی یەکێتیی راگه‌یاند " له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا تیروپشك بۆ به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ك كه ناویان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی له‌پارێزگای سلێمانی ده‌رچووه".
راشیگه‌یاند:" له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانیان چڕتركردوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو بكرێن و ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی ئه‌و كه‌سانه رابگه‌یه‌نین و تیروپشكیان بۆ بكرێت كه ناویان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌رچووه".
سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی وتیشی، "جێی خۆیه‌تی كه سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین كه زۆر به‌په‌رۆشه بۆ كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه‌و هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌م كه هاوكارو پشتیوانن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه گرنگه، كه لای ئێمه هه‌ر كارێك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدابێت گرنگه".
ڕۆژی 27ی 3ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی رەسمی كوردستان بڵاو كردەوە و هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک، كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
|