نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی تەمموز دیاری‌کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
کارەبای سلێمانی بڕی له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره‌یان بۆ هەر ئەمپێرێکی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی تەمووز له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره، بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 375) کاتژمێر کاریان کردووە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە 24 كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگی ئاب (8)یش بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن".
|