نها نیوز - هەواڵەکان
پەرلەمانتارێکی یەکێتیی، هۆکاری بەشداری نەکردنی لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت " بەشداریم نەکرد لە جەلسەی ئەمڕۆ چونکە زانیاریمان پێگەشت کە نیەت هەیە هەندێک یاسا بێننە ناو جەلسەکەوە کە ئایندەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە ."
بڕ‌یاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئابی 2025 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سێیه‌مین دانیشتنی خۆی بۆ ده‌نگدان و تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درا.
بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی هۆکاری بەشداری نەکردنی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەشداری نەکردوە لە دانیشتنی ئەمڕۆ، چونکە زانیاریان پێگەشتووە کە نیەت هەبوە هەندێک یاسا بێننە ناو کۆبوونەوەلە، کە ئایندەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە ."
ئەو ئەندام پەرلەمانە دەشڵێت "بۆیە وێڕای ئامادەبوونم لە ناو پەرلەمان لەگەڵ هاوڕێکانم، بەڵام ئامادە نەبووم بڕۆمە ناو جەلسەکەوەو بەم بەشداری نەکردنەشمان وامانکرد کە جەلسە ئەنجام نەدرێت، و نیسابی یاسای دروست نەبێت بۆ ئەنجامدانی جەلسە."
به‌پێی زانیارییه‌كانی نها، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری داوایان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه كه پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی بخاته ناو دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه، به‌و هۆیەشه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندوه: "هه‌ر ئه‌ندامێك له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌نه‌بووبێت پێویسته ملیۆنێك دینار له مووچه‌كه‌ی ببڕدرێت".