زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی 6 و7 ئاشکرا کرا
نهانیوز- هەواڵەکان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقئاشکرای دەکات کە فشار هەیە بۆ هەناردەكردنی نەوت و خەرجكردنی هەردوو موچەكە، و دەڵێت" هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (حوزه‌یران/6 و ته‌مموز/7) و به‌غداش له‌راده‌ستكردنی نه‌وت ئاگاداركراوه‌ته‌وه"
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وردبینیكردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم، ره‌نگه داهاتی ناوخۆی هه‌رێم وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت، سه‌باره‌ت به‌نه‌وتیش، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی به‌غدای ئاگاداركردۆته‌وه ئاماده‌ین نه‌وت راده‌ست بكه‌ین".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتیشی، "كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا هه‌بو، ئه‌وانیش پێیانوایه نابێت ئه‌م بابه‌ته حكومه‌تی عێراق موماته‌ڵه‌ی تێدا بكات و ده‌بێت په‌له بكرێت له‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌دو مانگی (حوزه‌یران/6 و ته‌مموز/7)".
ئاماژەی بەوەشکرد کە ۆ ئەم قۆناغە چەنێك نەوت هەبێت هەرێمی كوردستان ئەوەندە رادەست دەكات.
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی ناردنی موچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی، "پێموایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیچ بیانویه‌ك نه‌بوه بۆئه‌وه‌ی موچه ببڕدرێت و بگاته مانگی حه‌وت و نه‌درێت، ئه‌وه‌ی هه‌بوه سیاسیه و ئه‌وه‌ی ده‌شكرێت هه‌ر سیاسیه، پێشتر ده‌یانوت دادوه‌ره‌كان لێره نین و چاوه‌رێی دادگای فیدڕاڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بێ دادگای فیدڕاڵیش موچه‌ی مانگی پێنجیان ره‌وانه كرد".
|