عەلی حەمەساڵح: هەرێم بەبێ بەغدا توانای پێدانی هیچ مووچەیەکی نییە
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە کە " بۆ هەرێمی کوردستان، ڕێگای دروست تەنیاو تەنیا ڕێککەوتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی بەغدا، بەبێ بەغدا، هەرێمی کوردستان توانای پێدانی هیچ موچەیەکی نییە".
دەقی راگەیەنراوەکە:
موچەو بەغدا
چی ڕویدا..
لەحەوت مانگی یەکەمی ئەم ساڵ
بەغدا زیاتر لە (5ترلیۆن) دیناری بۆ هەرێم ناردوە، هەرێمی کوردستان کەمتر لەو بڕەی بۆ موچە دابەشکردوە.
هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ نزیکەی(400 ملیار) دیناری ناردوە..
هەرێمی کوررستان هیچ بڕە نەوتێکی نەداوە بە عێراق.
خۆی نزیکەی (58 ملیۆن) بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لە نێوخۆدا فرۆشراوە، بە خام یان بەرهەمی نەوتی ڕۆشتوەتە دەرەوە.
داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی گشتی سفرە..
بەهای نزیکەی (350 ملیار) دینار بەشەخۆراکی مانگانەو دەرمان هاتوە، جگە لە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران و پشتیوانیکردنی.
ئەنجام:
یەک: بۆ هەرێمی کوردستان، ڕێگای دروست تەنیاو تەنیا ڕێککەوتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی بەغدا.
دوو: بەبێ بەغدا، هەرێمی کوردستان توانای پێدانی هیچ موچەیەکی نیە.
سێ: هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئەرکی عێراق پێداویستی کوردستان دابین بکات، لە بەرامبەردا پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕێککەوتنەکان جێبەجێبکەن.
ئێستا هەرێم، ئەگەر (100 هەزار بەرمیل) نەوت (120 ملیار) دینار بدات.
(974) ملیار دیناری موچە وەردەگرێت.
(48) ملیۆن دۆلاری کۆمپانیاکانی نەوتی دەستدەکەوێ
نەیکەیت! هەر 120 ملیار دیناری داهاتت لایەو داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی گشتی سفرە!
|