کوردستان

بە هەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی هەرێم دەرکرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەدریە حسێن ئەندامی  پەرلەمانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی، بەوێبسایتی فەرمی حزبەکەی راگەیاند" دوای ئەوەی داوام لەوەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق کرد، کە خوێندکارانی هەرێمیش مافی بەشدارییکردنیان لە تاقیکردنەوەی سەرکەوتن هەبێت، بەخۆشحاڵییەوە داواکەیان قبوڵکردم".

وتیشی" ئەم بڕیارە کۆتایی بە سیاسەتی جیاکاری دەهێنێت، چونکە پێشتر تەنها خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە بەشداریکردن لەم تاقیکردنەوەیە بێبەشکرابوون، بەجۆرێک تەنانەت چەندین خوێندکاری کورد کە لەزانکۆکانی بەغدا دەیانخوێند، مافی بەشداریکردنیان لەتاقیکردنەوەکەدا نەبوو".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" لەگەڵ سوپاس و پێزانینم بۆ بە دەنگەوە هاتنی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق و وەزارەتەکە، دووپاتیدەکەمەوە کە فراکسیۆنەکەمان وەک هەمیشە لە خەڵکەوە بۆ خەڵک دەمێنێتەوە و پیرۆزبایی لە خوێندکارانی کورد و زانکۆکانی هەرێم-یش دەکەم".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەدریە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی لە 2ی حوزەیرانی 2025 بۆ ئەم مەبەستە داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق کردووە و لەچەند رۆژی رابردوودا وەزارەتەکە بە ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە و لە نووسراوێکی رەسمییدا، کە ئیمزای بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی تویژینەوە و گەشەپێدانی لەسەرە، تێیدا بڕیاردرا هەموو خوێندکارانی زانکۆکانی عیراق وهەرێم دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن، بەپێی ئامارەکانیش سەدان خوێندکاری زانکۆکانی هەرێم لەم بڕیارە سوودمەند دەبن و دەرفەتێکی نوێیان بۆدەڕەخسێت. 

 
2025-08-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.