وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێکی لەبارەی خوێندکارانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە كە لەرێی لینكێكەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بزانن.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025 وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردووەتەوە:" ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی ماوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەكەینەوە، لە رێگەی ئەو لینكەی خوارەوە بەپێی پارێزگاكان و قوتابخانەكانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكان بزانن."
ئەوەش روونكراوەتەوە، داوا لەخوێندكارانی دەكرێت،ڕۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە ڕێكەوتی (23ی 8) كاتژمێر (7:30)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەكانی خۆیان بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكردووە:" لەكاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یان هەر زانیاریەكی دیكە تایبەت بەقوتابی پێویستە بەزووترین كات پەروەردەی خۆی لێ ئاگاداربكاتەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی."
|