کوردستان

پارێزگایەکی عێراق بووەتە گەرمترین شار لەسەر گۆی زەوی

نهانیوز-هەواڵەکان

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا،  شاری بەسرە لە پلەی یەکەمی لیستی گەرمترین شارەکانی جیهاندا بووە، بەپێی داتاکانی وێستگەکانی کەشناسی جیهانی.

 وێستگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە، بەرزترین پلەی گەرمای لەسەر گۆی زەوی تۆمارکردووەو، گەیشتووەتە 50.5 پلەی سیلیزی ، بەوەش  شارەکانی دیکەی کەنداو و ئێران و وڵاتانی عەرەبی تێپەڕاندووە.

شاری حەمیدیەی ئێران لە پلەی دووەمدا هاتووە، بە تۆماركردنی (50.3) پلەی سیلیزی، دوای ئەویش وێستگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوێت، بە پلەی
گەرمی (50) پلەی سیلیزی دێت.

ئەمڕۆ لە لیستی 15 گەرمترین شاری جیهاندا، حەوت شوێنی عێراقی لەخۆ گرتووە، لەوانە بەسرە-ئەلحسێن، فاو، عەمارە، بەدرە، و عەلی غەربی، پلەکانی گەرما لە نێوان (49.5 بۆ 48.1) پلەی سیلیزیدایە.

14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.