کوردستان

لیژنەیەکی عێراقی سەردانی هەولێر دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

لیژنەیەکی نوێ و تایبەتمەند بە بواری ئەمنیی لە عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکات.

 لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" شەممەی داهاتوو لیژنەکی تایبەتمەند دەربارەی درۆنەکان و دەستنیشانکردنی ئاراستەی هاتنیان بۆ سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەولێر، لیژنەکە ڕاستەوخۆ دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات، تاوەکو پێویست بکات لە کوردستان دەمێننەوە و بەڵگەکان تۆمار دەکەن".

بە وتەی عەبدولخالق تەڵعەت، لیژنەکە لە هەواڵگریی عێراق و ئاسایشی نیشتمانی، بەڵگەی تاوان و چەند کەسێکی تایبەتمەند پێکدێن، پارچەی ئەو درۆنانە دەبینن کە ئاراستەی کوردستان کراون، ڕاپۆرتێک لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئامادە دەکەن، هەروەها لیژنەیەکی تایبەتمەند لە هەرێمی کوردستان لەگەڵیان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیان، ئەنجامەکەی دەگەیێنرێتە ئەو لیژنەیەی کە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لەسەر پرسی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێری کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی رابردووە بە دەیانجار هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و ژێرخانی ئابووری بە ئامانج گیراوە و زیانێکی زۆر بەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کەوتووە و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەم کردووەتەوە.

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.