کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە و لای خۆشییەوە دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەلیت" خحڵبارینیش دەستپێدەکات".  :

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشی دەکات کە سبەی شەممە کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

لای خۆشییەوە دەسەڵاتی کەشناسی پێشبینی کرد، کە پلەکانی گەرما جارێکیتر بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و شەپۆلی خۆڵبارینیشی تێدەکەوێت.

دەسەڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەڕۆژی شەممەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و باشوور ی عێراق هاوشێوە دەبن، لە ناوچەی ناوەڕاستیش بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەڕۆژی یەک شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینیش زۆربەی ناوچەکانی عێڕاق دەگرێتەوە.

هەولێر :  46 پلەی سیلیزی  

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆک :  44  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  46 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  45 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

 
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.