کوردستان

کۆتایی بەم شەپۆلە گەرمایە دێت

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی کورد زانیاری زیاتر لە کەشوهەوای داهاتوو دەخاتەروو و دەڵێت"  پلەکانی گەرما لە سبەی ھەینیەوە زیاتر پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و  بە واتایەش نا کە کەش وھەوا فێنک ببێت چوونکە زیاتر لە 50 رۆژ وەرزی ھاوینمان ماوە بۆیە بەگشتی گەرما بەردەوامی ئەبێت بەڵام بەشێوەی ڕابردوو بەھێز نابێت".  

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لەدەریای ناوەراستەوە ڕووی کردۆتە ناوچەکە سبەی ھەینی 1ی ئابی 2025 پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمترئەبنەوە و کۆتای بەو شەپۆلە گەرما بەتینەی رۆژانی ڕابردوو دێت کە دووەم شەپۆلی بەتینی گەرمای ھاوینی ئەمساڵ بوو بۆ سەر ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان".

ئاشکراشی کردووە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لوتکەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی لەمانگی ھەشی ( ئاب ) تۆمار دەکرا بەڵام بۆ ئەمساڵ بەگشتی لەم شەپۆلەی ڕابردوودا تۆمار کرا و پێشبینی ناکرێت مانگی داھاتوو جارێکی دیکە شەپۆلێکی بەو رادەیە گەرم و بەتین ناوچەکان بگرێتەوە و ھەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەینەوە کە گوایە لەمانگی داھاتوو لەم شەپۆلە بەھێزتر گەرما دێتەوە ، بە واتایەش نا کە کەش وھەوا فێنک ببێت چوونکە زیاتر لە ٥٠ رۆژ وەرزی ھاوینمان ماوە بۆیە بەگشتی گەرما بەردەوامی ئەبێت بەڵام بەشێوەی ڕابردوو بەھێز نابێت .

 
2025-07-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.