بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی داوایەکی بەپەلە دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی به نها نيوزى راگه‌ياند "داوای درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە و ئەمڕۆ کۆتا وادەیە".
وتیشی "تائێستا 79%ی هاوڵاتییانی سلێمانی بەشدارییان کردووە و فۆڕمیان پڕکردووەتەوە کە دەکاتە ملیۆنێک و 552 هەزار و 625 کەس، ئه‌وانه‌ش كه تا ئيستا فۆڕمه‌كه‌يان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه 417 هەزار و 126 کەسن".
به‌وته‌ى بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، كاراكردنه‌وه‌ى سيستمه‌كه بۆ جارى دووه‌م ده‌كرێت به پاره و كۆى خزمه‌تگوزاريه‌كانى ئه‌پليكه‌يشنه‌كه بۆ رايكردنى كاره‌كان بڕى 10 هه‌زار ديناره ه‌گه‌ڵ هه‌زار دينارى ديكه بۆ نه‌خۆشخانه و خوێندنگه‌كان.
|