کوردستان

نها زانیاری نوێ لە بارەی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوا زانیارییەکان لەبارەی ناردنی مووچەی هەرێم ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 6 تەواو  کراوە و بەغدا چاوەریی پابەندییەکانی هەرێم  لە ناردنی داهات وهەناردەکردنەوەی ئەو برە نەوتە دەکات کە لیژنەکان بریاری لە سەر دەدەن.

مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت دا بە "نها نیوز" ی ڕاگەیاند، چەند لیژنەیەک  تایبەت بە پرسەکانی هەرێم درووست کراوە و بریارە لیژنەکان دوا راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە بەغدا بکەن.

دەشڵێت" ئەو لیژنانە کە تایبەت کراون بە پرسی هەناردە کردنی نەوت وسەردانی هەرێم دەکەن، بریار لە سەر ئەوە ئەدەن، کە ئایا  حکومەتی هەرێم توانای بەرهەمهێنانی 230 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا، کە 50 هەزار بەرمیل نەوتی بگەرێتەوە  بۆناوخۆی هەرێمی کوردستان؟

 مەلا کەریم جەختیشی لەوە کردەوە، بەغدا بۆ بری توانای هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، چاوەرێی راپۆرتی ئەو لیژنانە دەکەن .

دەشڵێت "پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  درووس نەبێت، چوونکە تا ئێستا هیچ گەرەنتییەک نییە.

سەبارەت بە مەرجەکانی ناردنی مووچە مەلا کەریم شوکر راشیگەیاند، وردبینی لە لیستی مانگی 6 تەواو کراوە و بەغدا لە ئێستا دا بۆ ناردنی مووچە چاوەریی هەرێم دەکات بۆ ئەوەی داهاتی بۆ بنێرێتەوە کە 120 ملیار دینارە وهەروەها ئەو برە نەوتەی کە  لیژنەکان بریاری لە سەر دەدەن.

پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا، كە یەكێكە لە مەرجە سەرەكییەكانی حكومەتی عیراق بۆ حكومەتی هەرێم، لەپێناو ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاسان نییە و دیارنییە كە كێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران دروستدەكات یاخود نا.

دوای هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆژی 17ی 7ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا لێكتێگەیشتنی نوێی لەگەڵ هەرێم پەسند كرد و دوای 85 رۆژ بڕ‌یاردرا مووچەی مانگی پێنج رەوانەی هەرێم بكرێت، لە بەرامبەریشدا حكومەتی هەرێمی پابەند كرد بە هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، هاوكات ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی نانەوتی و ئەنجامدانی تەوتین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەیەكی نزیكدا.

2025-07-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.