کوردستان

حەیدەر عەبادی داوا دەکات کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بنەرەتی چارەسەر بکرێن

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق هۆشداری دەدات ودەڵێت "كێشەكانی هەرێم و بەغداد بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر نەكرێن قەیرانی مووچە سەرهەڵدەداتەوە."

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر وسەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق،  لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شەفەق نیوزنیگەرانی خۆی دەربڕیوە، لەبارەی ئەگەری دووبارەبونەوەی قەیرانی مووچە لە هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی پێشتر مووچەی دوو مانگی داوە، بەڵام پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بە ناردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی بۆ بەغداد، رەنگە ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی مووچە لە هەر ساتێکدا، ئەگەر ئەو رێککەوتنە داراییانەی لە نێوان هەردوولا ئەنجامدراون جێبەجێ نەکرێن.

دەشڵێت "ئەگەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدادو هەولێر بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر نەکرێن، قەیرانەکە بەردەوام دەبێت."

لەبارەی دواین پێشهاتەكانی ناوچەكەش، عەبادی وتویەتی: شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆتایی نەهاتووەو دەکرێت لە هەر ساتێکدا سەرهەڵبداتەوە.

جەختیشیكردووە، هیچ مەترسێک لەسەر عێراق نییە ئەگەر روبەڕوبونەوە لە نێوانیان رووبدات، گەورەترین مەترسی بۆ سەر عێراق رەنگە لە بەرەی سوریاوە بێت، ئەوەی لە سوریا روودەدات بۆ عێراق لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل مەترسیدارترە، بەهۆی ئەگەری گەڕانەوەی تیرۆر.

 

 

2025-07-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.