تورکیا نەوتێکی زۆری هەرێم دەدۆزێتەوە و شکست بە پلانەکەی دەهێنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئاشکرایکرد، لەچەند ناوچەیەکی کوردستان 57 ملیۆن بەرمیل نەوت دەدۆزێتەوە، دەشڵێت "ئەو بڕە نەوتە زۆرە پێداویستی ساڵ و نیوێکی تورکیایە بۆ غاز و بەها ئابووریەکەشی دەگاتە 30 ملیار دۆلار".
ئاڵپارسلان بایراكتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا وتویەتی "لەچوارچێوەی گەڕانەكانی ئەمساڵ بۆ نەوت لە ناوچەكانی ئامەد، گابار و ئیلح؛ ئەنجاممان دا، 57 ملیۆن بەرمیل نەوت دۆزراوەتەوە كە بەهای ئابوورییەكەی دەگاتە نزیكەی چوار ملیار دۆلار".
ئەو وەزیرە ئاشکراشیکردووە "لەگەڵ دۆزینەوەی نەوت لە باكووری كوردستان 75 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە گۆكتەپە و لە دەریای ڕەش دۆزراوەتەوە كە پێداویستی ساڵ و نیوێكی توركیا بۆ غاز دابین دەكات".
وەزیری وزەی توركیا راشیگەیاندووە "ئەو بڕە غازەی كە دۆزراوەتەوە بەها ئابوورییەكەی دەگاتە 30 ملیار دۆلار".
|