کوردستان

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم وەڵامی راپۆرتێکی بەغدا دەداتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، ڕووپێوی پلاندانانی عێراق لەبارەی ڕێژەی هەژاری ڕەتدەکاتەوە و دەلێت "راپۆرتی هەژاریی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەبێ ئاگاداریی ئێمە كراوە".

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمەوە ..

ئەم بەیانیە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری بەغداد ئەنجامدا، تیایدا ڕاپۆرت (هەژاری فرە ڕەهەند MPI) ڕاگەیاند کە بەهاوکاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)  ئامادە کرابوو، لێرەوە ڕایدەگەیەنین: ئەم ڕاپۆرتە بێ ئاگاداری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و دەستەی ئاماری هەرێم ڕێکخراوە کە دەبوایە لە سەرەتاوە بە هاوبەشی کار لەسەر ئەم ڕاپۆرتەو وردە کارییەکانی بکرایە تاکو ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێم تیایدا جێگیر بکرابا، هەروەها پێویست بوو کە دوا ڕەشنوس بە دەستمان بگات تاکو پێشوەخت ئەنجامەکانی پەسەند بکەین و ئامادە بین لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی و دواتر سود لە ئەنجامەکانی وەر بگرین. 

جێگەی ئاماژەپێکردنە رێژەکانی ئاماژەپێکراو لە راپۆرتەکەدا پشتیبەستووە بە داتاکانی دوا ڕووپێوی (ئابوری و کۆمەڵایەتی خێزان) (٢٠٢٣-٢٠٢٤)و لە ( ۲٦ـ۲ـ۲۰۲٥ ) ئەنجامەکانی راگەیندراو بەمەنهەجیەتی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی کاری لەسەر کراوە کە لە ساڵانی پێشتر پێکەوە لەگەڵ دەستەی ئاماری عیراق راهێنان کرابوو بۆ بەکارهێنانی نیشاندەرەکانی تاکو نەک تەنها هەژاری ماددی  بنەمای پلان و ستراتیجەکان بێت (بەپێی ئەنجامەکانی رووپێوی ئاماژەپێکراو لە عیراق ١٩.٣% و لە هەرێم ٨.٦%) بەڵکو ڕێبەری هەژاری فرەڕەهەند دروست بکرێ بۆ پەنجە دانان لەسەر جۆرەکانی تری هەژاری لە کۆمەڵگا.

 
2025-07-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.