حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم، کرینی ئامێرێکی پێویست بۆ هەڵەبجە پشتگوێ دەخات
نهانیوز-هەواڵەکان
حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم، داواكاریەکی گرنگی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بۆ كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌مان بۆ نه‌كڕدرا، داوا له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م ئاو زۆر بخۆنه‌وه هه‌تا به‌ردووربن له دروستبوونی به‌ردی گورچیله، چونكه كه دروستبوو، هیچ ئامێرێكمان نییه بۆ شكاندنی به‌رده‌كه".
له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بە میدیای فەرمی یەکێتیی راگه‌یاند "سوپاس بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریمان سه‌باره‌ت به كڕینی ئامێری شكاندنی به‌ردی گورچیله بۆ ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجە، به‌ڵام هیوادارم حكومه‌ت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو شاره‌كان بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماژە بەوە دەکات " داوا له‌هاوشاریانم ده‌كه‌م رۆژانه زۆر ئاو بخۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له به‌ردی گورچیله، چونكه به‌ردیان بۆ دروستببێت ئامێری شكاندنی به‌رده‌كه‌مان نییه و ده‌بێت بچنه سلێمانی".
نوسراوه ره‌تكراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن د.ئومید سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له رۆژی 9ی7ی2025 ئیمزای ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌كه بۆ نه‌كڕینی ئامێر‌و پێداویستی له‌ئێستادا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
|