پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و ئاشکرای دەکات کە خۆڵبارین دەستپێدەکات.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیکی کەم و دابەزینی پلەکانی گەرما.
ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
کەشناسی هەرێم ئاشکراشی دەکات کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46 پلەی سیلیزی
|