تۆم باراک: هەوڵەکانی هەسەدە بۆ یه‌كگرتن له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا به‌رز ده‌نرخێنین
نهانیوز-هەواڵەکان
نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا سوپاسی مەزڵوم عەبدی دەکات و هاوكات ده‌خوازێت دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بۆ ئایینده‌یه‌كی باشتر به‌رده‌وام بن.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد و ڕایگه‌یاند: "سەرکردایەتیی ئێوە و هەوڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ یه‌كگرتن له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا به‌رز ده‌نرخێنین."
تۆم باراک هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به سوپای فه‌رمی كۆڵه‌كه‌یه‌كه بۆ سه‌قامگیریی سووریا له‌ژێر دروشمی "یەک سوپا، یەک حکوومەت، یەک دەوڵەت."
نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا گوتووشیه‌تی، گفتوگۆی بونیاتنه‌ری نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده بۆ پته‌وكردنی ته‌كاموڵ و یه‌كێتیی سووریا به‌رز ده‌نرخێنن و خوازیارن گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له پێناو ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیر به‌رده‌وام بن.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە پەیوەندیی بەردەوامدان، دووپاتشی کردەوە، هەسەدە لەگەڵ حکوومەتی سووریایە بۆ ئەوەی بەیەکەوە سوپایەک دروست بکەن.
|