مەکتەبی سیاسی و تیمی یەکێتیی لە بەغدا نه‌خشه‌ڕ‌ێگای داهاتوویان دیاری کرد
نها نیوز – هەواڵەکان
وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی له به‌غدا و تیمی یەکێتیی لە حکومەتی فیدراڵ، لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ و پرسی هەڵبژاردن کۆبوونەوە.
ئەمرۆ سێشەممە 29ی تەمووزی 2025 وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی له به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی نزار ئامێدی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی له به‌غدا وبه ئاماده‌بوونی د.خالید شوانی وه‌زیری داد و هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری وه‌زیری ژینگه، له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی فیدراڵ كۆبوه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌خشه‌ڕ‌ێگایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و حكومه‌تی فیدراڵی داڕێژراو باس له‌پرسه هاوبه‌شه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ حكومه‌تی عیراق كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كان كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌گرنگی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌ژیان و باشكردنی سه‌قامگیری وڵات و خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرا، كه بڕیاره مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو له‌عیراق به‌ڕ‌ێوه‌بچێت و جه‌خت له چه‌سپاندنی دیموكراسی پرۆسه‌كه كرایه‌وه.
|