ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارە سبەینێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و یەکێکیش لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، پرسی مووچە و ناردنی داهاتی نانەوتی دەبێت.
سبەینێ چوارشەممە 30 ی تەمووزی2025 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەکان ، مووچەی مانگی 6 و7 گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست نها نیوزکەوتوە، ناردنی 120ملیار داهاتی نانەوتی تەوەرێکی تری کوبوونەوەکە دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە قسەوباسكردن دەبێت لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوە و ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ و چۆنییەتی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە.
مەرجی سەرەكی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگەكانی شەش و مانگەكانی داهاتوو ڕادەستكردنی نەوتە بە كۆمپانیای سۆمۆ و هەروەها ڕادەستكردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ، كە تا ئێستا هەرێم هیچكام لەو دوو داواكارییەی بەغدا ی جێبەجێ نەكردووە.
|