کوردستان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هەرێم بڵاو کردوەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی باڵایان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان ئەنجامداوە و سەرقاڵی شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەن لەوبارەیەوە.

ئەمرۆ دووشەممە28ی تەمووزی 2025 نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق راگەیاندنێکی بڵاو کردەوەو ئاماژەی بەوەدا، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لێژنەی هاوبەشی راسپێردراو بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی باڵایان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا بەوردی باسی ئەرکی لیژنەکە و سروشتی هێرشەکان و ئەو زانیارییانە کردووە، کە سەبارەت بە هێرشەکان لای هەرێمی کوردستانە.

ئەعرەجی رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی جەختیلەوەکردووەتەوە، ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی عێراق و دەزگا تایبەتمەندەکان شیکردنەوە بۆ ئەو زانیارییانە دەکەن کە پەیوەستن بە هێرشەکانەوە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختیلەوەکردووەتەوە، هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی هێرشە درۆنییەکان بەردەوامیان دەبێت.

 
2025-07-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.