کوردستان

پارێزگاری کەرکوک: خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە کوردی وەڵام بدەنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

 پارێزگارى کەرکوک لە شارى بەغداد لەگەڵ وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقدا کۆبووەوە و گفتوگۆیان سەبارەت بە بڕیارێکی وەزارەتەکە لەبارەى وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، بۆ وەزیرى خوێندنی باڵای عێراقمان روونکردنەوە، کەرکوک تایبەتمەندیی خۆی و ئەوانیش تێگەیشتنیان بۆ دۆخی پارێزگاکە هەبوو.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نەعیم عەبودی، وەزیرى خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاندووە، خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە کوردی وەڵامی تاقیكردنەوەكان بدەنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵاى عیراق لە 16ی 7ی 2025 بە نوسراوی 6496 بڕیارێکى ئاڕاستەى زانکۆکانی مووسڵ، کەرکووک و دیالە کردووە و فەرمانیکردووە، پرسیاری تاقیکردنەوەکان نەکرێنە کوردی، ئەمەش ناڕەزایەتى وەزارەتە جیاوازەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی  هەرێمی لێکەوتەوە.

2025-07-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.