دەم پارتی ئەندامەکانی بۆ لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی دیاریکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
دەم پارتی نوێنەرەکانی حزبەکەی بۆ لیژنە پەرلەمانی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا دیاریکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەمموز، گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو ناوانەی ئاشکرا کرد کە نوێنەرایەتی دەم پارتی دەکەن لەو لیژنەیەی لە چوارچێوەی کارەکانی پرۆسەی ئاشتیدا لە پەرلەمانی تورکیا دادەمەزرێت.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ، باسی لەوە کرد کێشەی کورد بەبێ باس کردنی ھۆکارە سەرەکییەکانی ناتوانرێت چارەسەر بکرێت، پێویستە کۆميسیۆنەکە دیموکراسیی و ئاشتەوایی لەخۆبگرێت و بە شێوازێک کار بکات کە کێشەکان بە شێوەیەکی ھەمیشەیی چارەسەر بکات.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە نووسراوی فەرمی سەرجەم فراکسیۆنەکانی ئاگادارکردەوە کە لیژنەکە لە 51 ئەندام پێکدێت و داوای لێکردن نوێنەرەکانیان دەستنیشان بکەن.
|