ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی 3 پرسی پەیوەست بە هەرێم تاوتوێ دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەربارەی سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە کە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پرۆژی ڕووناکی تۆمارکراون.
بە پێی خشتەی دانیشتنەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر پرسی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و 3 سكاڵا تاوتوێ دەکات.
سكاڵای یه‌كه‌م دژی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داواده‌کرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ناكۆكییه سیاسییه‌كان و خه‌رجیی كرداری دووربخرێته‌وه .
سكاڵای دووه‌م دژی وه‌زیری دارایی عیراق تۆماركراوه و داوای ده‌كه‌ن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا دوور له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، خەرج بکرێت و گرەنتی بکرێت.
سكاڵای سێیه‌م دژی سەرۆک و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی و دابینكردنی كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌هه‌رێم.
|