شاندێکی عێراق گەیشتە هەولێر
نهانیوز-هەواڵەکان
شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێرو لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشوازیان لێکرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەمووزی 2025 لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
شاندەکە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی و هێرشە درۆنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ڕۆژانە هێرشی درۆنی دەکرێنە سەر فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات،بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە.
|