کوردستان

حکومەتی کاربەڕێکەر لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەت بە تەواوی دەدرێتە کۆمپانیای ئیگڵ پۆست‌.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات بڕیاردەری لیستی رەوتی هەڵوێستیشە لەنوێترین پۆستی فەیسبوکیدا لەزاری کەسێکەوە کە ئەمڕۆ سەردانی فەرمانگەی نشینگەی ھەولێری کردووە دەڵێت "کاک عەلی تکایە بێدەنگ مەبن، کۆمپانیای ئیگڵ پۆست دەستی بەسەر زۆربەی فەرمانگەکانی حکومەتدا گرتووە و دەگرێت لەهەولێر و دهۆک".

هاوڵاتیه‌كه‌ وتوشیەتی "لە هەولێر ڕۆیشتینە بەڕێوه‌بەرایەتی (نشینگە) ئیقامە، هەموو مامەڵەکەمان تەواوکرد، وتیان؛ نایدەینەوە خۆتان، بەپۆست بۆتان دێتەوە".

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح لەزاری ئەو هاوڵاتییەوە ئاشکراشیکردووە "ئێستاى واى لێهاتووە، ناچارت دەکەن کە بڕی 55 هەزار بدەن تاوه‌کو ئەوەی ئیقامەکە دەنێرنەوە بۆت لەناو هەولێر! کرێ تاکسی واتا گەیاندنەوە بۆت".

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردووە "عەقید چیمەن رایگەیاندووە؛ نوسراو لەوەزارەتی ناوخۆوه‌ هاتووە و دەڵێن؛ دەچێتە مرور و پاسپۆرتیش، هه‌روه‌ك چۆن چوه‌تە لەدایکبون‌ و مردوان".
2025-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.