هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا دەدرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا دەدرێت و بە وتەی وەزیرێک رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغدادو هەولێر کاتییەو رەگ و ریشەی ناکۆکییە گەورەکانی چارەسەر نەكردووە.
حەسەن شەمەری، وەزیری پێشووی دادی عێراق دەڵێت: رێککەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەولێر چارەسەرێکی کاتییەو پەیوەندی بە قۆناغەكەوە هەیە كە عێراق لەبەردەم هەڵبژاردندایەو، پێویستی بە هێوركردنەوەی دۆخەكەیە.
حەسەن شەمەری وەزیری پێشووی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "العهد" رایگەیاند" رێككەوتنەكە رەگ و ریشەی ناکۆکییە گەورەکانی نێوان هەرێم وبەغدای چارەسەر نەكردووە، ئاماژەی بە ئەگەری بوونی فشاری ئەمریکاش کرد، کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی رێککەوتنەکەدا."
راشیگەیاندووە: بەرپرسانی هەرێم شارەزان لە قۆستنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوت لە بەغداد.
هاوكات ئاماژەی بەوەشکردووە: کورتهێنانی دارایی ئێستای عێراق راستەقینەیە نەک گریمانەیی و، قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکانیش گەیشتووەتە 47 ترلیۆن دینار.
روبەڕوبونەوەی خێرای گەندەڵیشی بەكارێكی زۆر قورس ناوبردووەو وتوشەیەتی: کاریگەری دەرەکی هەندێک لە هێزە سیاسییەکانی ناچارکردووە لە دانیشتنی یاسای حەشدی شەعبی بکشێنەوە.
|