کوردستان

کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزێت

ناهنیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی تەمموز ئاسمان  ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایدەگەیەنێت کە  ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

هەولێر :  46 پلەی سیلیزی  

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆك :  45  پلەی سیلیزی

كەركوك : 48 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 49 پلەی سیلیزی

 
2025-07-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.