لە سەر زیاد بوونی داهاتی سلێمانی روونکردنەوە درا
نهانیوز-هەواڵەکان
سایتی شەفافیەت سەبارەت بەزیادبوونی داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە ورایگەیاند، زیادبوونی داهات پەیوەندی بە داخڵكردنی 80 ملیار دینارداهاتی كارەباوە هەیە، بەڵام پارەكەی بە كاش نیە بەڵكو بەشێوەی قەرز بە قەرزە و ناچێتە بانكەكان.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان كە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە دامەزراوە، رایگەیاندووە لە رۆژی 21 ی تەمموزی ئەمساڵ بڕی 80 ملیار دینار داهات بەشێوەی مقاسە، كە رێكارێكە بۆ گەڕاندنەوەی قەرز بە قەرز،یان پێوانەكردنی قەرز و قەرزداری نێوان دوولایەن، بێ ئەوەی پارە دەست بەدەست بكرێت، بۆ یەكێك لە كارگە گەورەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەسیستمی شەفافیەت تۆماركراوە،لەسەر بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكانەو هۆیەوە داهاتی مانگی حەوت بەرێژەی سەدا 99 پۆینت 77 زیادیكردووە بەراورد بەداهاتی مانگی شەش.
جه‌ختیشی كردۆتەوە، ئه‌م پاره‌دانه نه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه یان چه‌ك نه‌هاتۆته ناو بانكه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و داهاتی مانگی 7 به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 67 له جۆری (مه‌قاسه) بوه.
راشیگه‌یاندووه كه گه‌ر داهاته‌كان به‌شێوه‌ی (مه‌قاسه) یه‌كلاببنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری جوگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی كه چالاكییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆی زیادبونی داهاتێك كه ته‌نیا به ژماره ده‌بینرێت له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه
رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
|