نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی 6 ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەم هەفتەیەدا داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا دەنێرین و پێشتریش لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نێردراوە.
هەربە پێێ زانیارییەکان، سبەینێ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی مووچەی مانگی شەش دەکەن و بەمزوانە 120 ملیار دینارى داهاتنى ناوخۆ بۆ مانگی شەش رەوانەى بەغداد دەکرێت.
لای خۆیەوە سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای یەکێتیی راگه‌یاند، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق سه‌رقاڵی وردبینیكردنه له‌لیستی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی ته‌كنیكی و سیاسی نه‌یه‌ته پێشه‌وه و هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ندی لێكتێگه‌یشتنی نێوانیان بن، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌غدا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار، بڕی 120 ملیار دیناری بۆ عیراق وه‌ك داهاتی نانه‌وتی نارد، بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته جارێكی دیكه بڕی 120 ملیار دینار بۆ به‌غدا بنێرێت، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت پایه‌ندبێت به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێی كۆمپانیای سۆمۆوه به‌پێی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا هه‌یه.
|