کوردستان

یۆنامی دڵنیایی لە کۆتایی هاتنی کێشەی مووچەی هەرێم دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەر مووچەی هەرێم هاتە دەنگ و تەئكیدی کردەوە، بابەتی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهاتووە.

محەمەد حەسان نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق یۆنامی تەئكید دەكاتەوە لەوەی، بابەتی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهاتووە و هیواخوازە جارێكی تر ئەو كێشەیە سەرهەڵنەداتەوە.

 نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق لەلێدوانێكدا، متمانەی خۆی بۆ سەركردەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی و هیواشی خواست رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ببێتەهۆی كۆتاییهێنان بەسەرجەم ناكۆكییەكان و جارێكی تر نەگەڕێنەوە سەر بابەتی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو بابەتە پەیوەندی بەبژێویی خەڵكەوە هەیە.

هاوكات تەئكیدیشی لەگرنگی رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لەپاڵپشتیكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق كردەوە، كەبڕیارە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت .


13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.