نهانیوز-هەواڵەکان
دوای دەرکردنی بریارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە تایبەت بو بە ئیعتمادكردنی تەنها زمانی عەربی لە تاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركوك و زانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی تەرجەمەی پرسیارەكان ووهڵامدانەوە بە زمانی كوردی ،وەزیرێکی یەکێتیی، کێشەکەی چارەسەر کرد.
خالید شوانی، وەزیری دادی حكومهتی عێراق پهیوهندی تهلهفۆنی لهگهڵ وهزیری خوێندنی باڵا ئهنجامدا و لهبارهی بڕیارهی پهیوهست به تاقیكردنهوه و توێژینهوهكان به زمانی كوردی گفتوگۆكرا و بڕیاردراوه كێشهكه چارهسهر بكرێت.
ئەمرۆ شەممە 26ی تەمووزی 2025 نوسینگهی وەزیری دادی حكومهتی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "ئەمڕۆ خالید شوانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خویندی باڵای فیدڕاڵ تاوتوێی كێشەی دوا نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد کە تایبەت بو بە ئیعتمادكردنی تەنها زمانی عەربی لە تاقیكرنەوەكانی زانكۆی كەركوك و زانكۆكانی تر و قەدەغەكردنی تەرجەمەی پرسیارەكان وهڵامدانەوە بە زمانی كوردی".
وەزیری خوێندنی باڵا بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەیدا و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردو دەکرێت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بەسوپاسەوە وەزیری خوێندنی باڵا بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەیدا و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردو بەڕێوەدەچێت".
16ی ئهم مانگه، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق له نوسراوێكدا ههریهكه له زانكۆكانی کەرکوک، موسڵ و دیالەی ئاگادارکردوەتەوە، كه ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندوەتەوە کە ڕێگەی بە قوتابییانی کورد دەدا، بە زمانی کوردی وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بدەنەوە و دواتر وەرگێڕانیان بۆ بکرێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تایبەت بە خوێندكارانی کورد لەو سێ زانکۆیە، ساڵی 2010 دەرچو بو، بەڵام وەزارەتەکە لە نوسراوەکەی ئەمجارەیەدا دهڵێت، چیتر كار بهو بڕیارە ناکرێت و هەر زانکۆیەکیش پابەند نەبێت، سزا دەدرێت.