کوردستان

هەرێم لەبەرژەوەندی دەیان خێزان بڕیاریدا

نها نیوز - هەواڵەکان

وابڕیارە لە پارێزگای موسڵ سبەینێ 175 خێزانی کورد بە 10 ملیۆن دینار قەرەبوو بکرێنەوە، بەوتەی جێگری یەکەمی ئەو پارێزگایەش پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
 
سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ، بە میدیای پارتی راگەیاند "دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لیژنەی ماددەی 14 پێکهێنرا و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، لە ساڵی 2007 تا 2013 نووسینگەی ماددەی 140 لە مووسڵ هەبووە، بەڵام دواتر داخرا".

رۆژبەیانی ئاماژەی بەوەشدا "لەماوەی ڕابردوو بە هەوڵ و ماندووبوونی بەرپرسانی کورد دووبارە نووسینگەکە کرایەوە و مامەڵەی هاوڵاتیان وەرگیرا، سبەی وەکو قۆناغی یەکەم 175 خێزان قەرەبووی 10 ملیۆنی وەردەگرن، لە قۆناغی دیکەش زەوییان پێ دەدرێت.

جێگری یەکەمی پارێزگای موسڵ ئاشکراشیکرد "ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو خێزانانە قەرەبووەکە وەردەگرن ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێت".
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگای نەینەوا کۆچیان کردووە زیاتر لە 51 هەزار خێزانە، کە تەنها نزیکەی 20 هەزار خێزانیان 10 ملیۆن دینارەکەیان وەرگرتووە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو زیانلێکەوتوان قەرەبوو دەکرێنەوە.
 
ئەوەیش لەکاتێکدایە، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ژمارەیەکی زۆری کورد لە شوێنی نیشتەجێبوون و گوندەکانیان دەرکران و عەرەبی هاوردە لە شوێنیان نیشتەجێکران، دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بڕیار درا ئەو کەسانە قەرەبوو بکرێنەوە.

هەروەها جێی باسیشە، لە هەموو پارێزگاکانی سنووری ماددەی 140 نوسینگەی قەرەبوو هەیە، بەڵام لە پارێزگای موسڵ نزیکەی 11 ساڵ قەرەبووکردنەوە ڕاوەستا، ئێستا بەهەوڵ و کۆششی نوێنەرانی کورد جارێکی دیکە قەرەبووی زیان لێکەوتووانی ماددەی 140 لە موسڵ دەستیپێکردەوە.
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.