کوردستان

کەشناسی: بارانبارین و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردەوە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری بارانبارین و هەورە برووسکە لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.

ئەمڕۆ شەممە 26ی تەمموز ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە" لەگەڵ بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی گەرما لەناوچەکەدا و لە بەرگەهەوای سەرەوەشدا لەبەرزی 500 ملیبارەوە رێژەی شێ بەرزبووەتەوە کە ئەو شێیە لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبیەوە بەناوچەکانی رۆژئاوای ئێرانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان و تا باکوری کوردستان درێژبووەتەوە".

ئەو شارەزا کەشناسییە دەشڵێت" پەستانی بەرگەهەوا تا رادەیەک ئاساییە و بەرز نیە دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی هەور چرببێتەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا و ئەگەری بارینی باران و چالاکبوونی هەورە بروسکەش لەهەندێ شوێندا ئەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی دوای نیوەرۆوە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ و بەهەمان شێوە بۆ سبەی یەکشەمەش ئەگەری چالاکبوونەوەی هەیە".

ئاراس جەبار ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەگەری بارانبارین لەناوچە شاخاویەکانی باشور و باکوری پاڕێزگای سلێمانی و سنوری قەزای کۆیە و باکوری شاری هەولێر و قەزای ئاکرێ زۆرترە و  لەناوچەکانی دیکەدا ئەگەرەکە لاوازە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرمای چڕ کوردستانی گرتووەتەوە و لە ڕۆژی رابردوو پلەکانی گەرما لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم گەیشتە سەوو 50 پلەی سیلیزی.

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.