وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند" ئەمڕۆ ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد."
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا لە راگەیەنراوەکەیدا دەشڵێت "پشتڕاستکرایەوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پاریس، دانوستاندن لە نێوان حکومەتی راگوزەری سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئامانجی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی 10ی ئادار بەڕێوەدەچێت."
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووشە"وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە لە رێگەی دانوستاندنەوە بۆ یەکخستنی سووریا، تێکەڵکردنی دانیشتووانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە پڕۆسەی راگوزەری سیاسی و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی کورد دووپات کردووەتەوە".
|