کوردستان

وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند" ئەو لێبڕینەی لە مووچەی فەرمانبەران هەیە کە "تەنیا 1%ی مووچەی بنەڕەتییە" لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانانی عێراقە".

ئەمڕۆ هەینی 25ی تەمموز وەزارەتی دارایی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا  سەبارەت بە لێبڕینی 1%ـی مووچەی فەرمانبەران لەم مانگەدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروست بووە و لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بڕەپارەیەکیان بەراورد بە مانگەکانی پێشوو لێبڕاوە".

1- سەبارەت بەو لێبڕینە کە بڕەکەی تەنها لە ( 1% )ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە و لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەمەبەستی تۆمارکردن و دروستکردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بڕدراوە.

2- ئەو لێبڕینی ( 1% )ـە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.

3- ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.

وەزارەتەکە دەشڵێت"سەرجەم فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەی 'هەژماری من'ـەوە نییە."

 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.