کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەیینی 25ی تەمووزی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێك كات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی گشتی نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ تەنها لە هەندێك شوێن كەمێك بەرزتر دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ شەممە 26ی تەموزی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێك كات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ:
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 46 پلەی سیلیزی
دهۆك : 46 پلەی سیلیزی
كەركوك : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 50 پلەی سیلیزی
|