کوردستان

ئاسایشی سلێمانی باندێكی مەترسیدار دەستگیردەكات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری راگەیاند، دەشڵێت" باندەکە ساختەكارییان لەدروستكردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حكومی كردووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەمموز بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە کە  بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان 11 تۆمەتبار لەسلێمانی دەستگیربكەن،
لە راگەیەنراوەکەی ئاسایشدا هاتووشە کە ئەو باندە  كە لە ماوەی ڕابردوودا ساختەكارییان لەدروستكردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حكومی (كفالە) كردووە.

بە گوێرەی ئاسایشی سلێمانی لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەكانی (289-297) لەیاسای سزادانی عێراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

 
2025-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.