پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبیتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلەش دەگاتە 50ی سیلیزی کە لە گەرمیان تۆمار دەکرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 24ی تەمووزی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم دەشڵێت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 50ی سیلیزی، دوای ئەویش کەرکووک 48 و لە هەولێریش 47 پلە دەبێت.
نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 34ی سیلیزی دەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان دەربارەی سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 50 پلەی سیلیزی
|